کوردستان میدیا: پاش هێرشی نیزامی بۆسه‌ر کۆچه‌رانی جێگیر له سنووری چاڵدوران له‌مه‌ڕ ده‌رکردنیان، کچێکی لاو بریندار و پیاوێکی به‌ته‌مه‌ن ده‌سبه‌سه‌ر کرا و خرایه ژێر ئه‌شکه‌نجه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێزه تایبه‌تییه‌کانی ناسراو به هه‌نگی مه‌رزیی چاڵدوران له پارێزگای ورمێ، هێرشیان کردۆته سه‌ر کۆچه‌رانی جێگیر له زۆزانی رووجیک و خێوه‌ت و ره‌شماڵی تێكڕووخاندووه و ئاژه‌ڵدارانیان داوه به‌ر لێدان و بێحورمهتی پێکردن.
به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌ی رێژیم، کۆچه‌رانی دژکرده‌وه‌یان نیشان داوه که‌له ئاکامدا کچێکی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ بریندار بووه و نه‌رمه‌ی گوێی به هۆی کێشانی گواره‌که‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌رهاتووه و هه‌روه‌ها ماسووڵکه و ئیسقانهکانیان شکاندوه.
هه‌روه‌ها هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، پیاوێکی بهتهمنیان به ناوی لزگی قادری ته‌مه‌ن ٦٤ ساڵیان ده‌سبه‌سه‌ر کردووه و به توندی ئه‌شکه‌نجه‌یان داوه.
رێژیمی ئێران به بیانووی هه‌بوونی دژبه‌رانی رێژیم و بچڕاندنی پێوه‌ندیی نێوان دوو لایه‌نی سنوور، ناوچه سنوورییه‌کانی ماکۆ و چاڵدورانی ئه‌منیه‌تی کردووه.
ئه‌مساڵ کۆچی زۆزانی کۆچه‌ران هه‌تا ٢ کیلۆمیتریی که‌رتی سنوور پێشگیریی لێ کراوه، که له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی توندی کۆچه‌رانی ناوچه‌که به‌روڕوو بۆته‌وه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران