کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بزووتنەوەی دێموکراتی گەلی کوردستان، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ پەیامێکی بۆ حیزبی دێموکرات نارد

18:31 - 25 گەلاوێژ 2721

مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی دێموکراتی گەلی کوردستان، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات، پەیامی پیرۆزبایی بۆ حیزب نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز دەفتەری سیاسی

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سڵاوی ئازادی و تێکۆشان

بەبۆنەی یادی ٧٦ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هیوادارین ئەم یادە ببێتە هاندانی زیاتر بۆ تێکۆشان لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان کە ئازادی و ڕزگاریی گەلەکەمانی تێدا بەرجەستە بووەتەوە.

خەباتی نەپساوە و پڕ لە فیداکاریی حیزبە تێکۆشەرەکەتان بە درێژایی دەیان ساڵ، وانەیەکی پڕ بەها و مێژووییە بۆ نەتەوەکەمان لە هەموو پارچەکانی کوردستان و پاڵپشتێکی بەنرخە بۆ بەردەوامیی خەبات لە پێناو ڕزگاریی نیشتمانی گەلەکەمان.

هیوادارین ئەم یادە ببێت بە هاندەرێک بۆ یەکگرتنەوەی هەر دوو حیزبی دێموکرات و پێکهێنانی بەرەیەک بۆ هێز و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەمە دەبێتە فاکتەری سەرەکیی یەکڕیزی و سەرکەوتن.

جارێکی دیکە بە گەرمی پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و جەخت لە پێوەندی دێرین و مێژوویی نێوانمان دەکەینەوە.

مەکتەبی سیاسی

بزووتنەوەی دێموکراتی گەلی کوردستان