کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بلینکێن: ڕێژیمی ئێران لە هەڕەشەکانی بەرامبەر بە بەرپرسانی پێشوو و ئێستای ئامریکا بەردەوامە

17:14 - 7 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی بانەمەڕ "ئانتۆنی بلینکێن" وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە دانیشتنی مەجلیسی سەنای ئامریکا وتی: "ڕێژیمی ئێران لە هەڕەشەکانی بەرامبەر بە کاربەدەستانی پێشوو و ئێستای ئامریکا بەردەوامە".

هەڕەشەی توندی سەرانی ڕێژیمی ئێران بەتایبەت دوای کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی سپای قودس پەرەی زیاتری سەند و بەرپرسانی ڕێژیم چەندین جار هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەیان کردووە.

هەڕەشەی توندی سەرانی ڕێژیم لە ئێستادا بووەتە یەکیک لە بەربەستەکانی سەر ڕێگای ڕێککەوتنی بەرجام.

 هەواڵدەریی "ئاسۆ شەیتدپرێس" ٢١ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە دەوڵەتی ئامریکا بۆ  پاراستنی گیانی "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی پێشووی ئامریکا و "برایان هووک" نوێنەری پێشووی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران لەبابەت بوونی هەڕەشەی گیانی لەسەریان مانگانە ٢ ملیۆن دۆلار خەرج دەکات.