کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنبەستی دانووستانەکانی ئێران و ئامریکا ئەگەری هەیە شەڕی لێ بکەوێتەوە

12:12 - 17 خاکەلێوه 2721

ڕۆژنامەی ئامریکایی "لۆس ئەنجلێس" سەبارەت بە ١٩هەمین دانیشتنەکانی هاوبەشی بەرجام لە "ڤیەن" لە زاری کاربەدەستێکی "پێنتاگۆن" ڕایگەیاندووە: "بۆ وەدواخستنی بەرجام کاتێک نەماوە".

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەیە دەوڵەتی بایدن سەبارەت بە بەرجام لەسەر دوو ڕێگادا ماوەتەوە، یان دەبێ بەرە بە بەرە بچێتە پێشەوە و مەترسییەکانی دانوستان لەگەڵ "ئیران" قەبووڵ بکات یان دەبێ بە زووترین کات بە ڕێکەوتنێک بگەن.

ئەو ڕۆژنامەیە لە زاری ئەو کاربەدەستەی "پێنتاگۆن" وتوویەتی: "ئەگەر دو وڵاتی ئیران و ئامریکا سەبارەت بە بەرجام بە ڕێکەوتنێک نەگەن خاڵی نزیکبوونەوەی ئێران بە دروستکردنی چەکی ناوکی یان ئەگەری ڕوودانی شەڕ هەیە".