کوردستان میدیا: دەوڵەتی عێراق جەوازی چالاکییەکانی گرووپی "حەشدی شەعبیـ"ـی لە سەرجەم پارێزگاکانی ئەو وڵاتەدا هەڵوەشاندەوە.
"فالح فەیاز"، ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی عێراق و سەرۆکی هەیئەتی میلیشاکانی حەشدی شەعبی لە عێراق بڵاوی کردووەتەوە: "جەوازی چالاکییەکانی سەرجەم بنکه و نووسینگەکانی گرووپی حەشدی شەعبی لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا هەڵدەوەشێتەوە".
"فەیاز" باسی لەوە کردووە کە ئه‌وان به فه‌رمی داوایان پێشكه‌شی "عادڵ عه‌بدولمه‌هدی"، سه‌رۆک وه‌زیرانی حكوومه‌ت كردووه كه دوو مانگی تر مۆڵه‌تیان پێ بدات.
پێشتر "عادل عه‌بدولمه‌هدی"، ماوه‌ی یه‌ک مانگی بۆ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی دانابوو هەتا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تری عێراقدا تێكه‌ڵ بن.
هاوكات "جه‌واد موسه‌وی"، پارلمانتاری هاوپه‌یمانیی "سائیروون" وتی: "ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌رمانی دیوان له لایه‌ن هه‌ر گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه گرووپه میلیشیاكه سه‌ر به ئه‌جێندای ده‌ره‌كییه و كار بۆ عێراق ناكات".
ڕێکخراو و دامەزراندنی حەشدی شەعبی یەکێک لەو باس و بابەتانەیە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەردەوام باسی لێوە کراوە.
ساڵی ٢٠١٤ی زایینی، "عەلی سیستانی" بە مەبەستی شەڕ دژی داعش، داوای شیعەکانی عێراق کرد دژی داعش جیهاد بکەن.
دوای ئەو داواکارییەی ناوبراو، خەڵکی دڵخواز لە چوارچێوەی ڕێکخراوێکدا بە ناوی "حەشدی شەعبی" ڕێک خران.
بەپێی زانیارییەکان، حەشدی شەعبی لە ٤٠ گرووپ پێکهاتووە کە بەشێکیان بریتین لە: ''سەریا ئەلسەلام، کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق، عەسائیبی ئەهلی حەق، بزووتنەوەی حیزبووڵڵا" و چەندین گرووپی دیکە.
ئەو گرووپە لە لایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە پشتیوانیی ماڵی و مەعنەوی لێدەکرێت و سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە دەبات.