کوردستان میدیا: بنەماڵەی شەهیدان "شەهاب حەیدەری" و "هەژار ڕەزایی"، بە بۆنەی سیهەمین ساڵیادی تێرۆری دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
شەهیدەکانمان، بە چڵی برینی ۲۲ی پووشپەڕەوە، جامانەی شکۆی خەباتیان لە ڕێبازی قاسملووی مەزنـدا، لەسەری بەرزی پێشمەرگانەیان پێچا و زایەڵەی بانگەوازی حیزبەکەیان بۆ لێکگرێدانی خەباتی شار و شاخ، لە بەژنی پێدەشت و شاری موکریان ئاڵاند.
"شەهاب و هەژار"، لە زنەی کانیاوی "ڕاسانـ"ـەوە، ڕژانە ڕووباری پووشپەڕەوە تا سەنگێکی تر بخەنە سەر بەهای ئەو ئازادییەی کە قاسملووی شەهید نرخەکەی نووسیبووەوە.
لە ساڵیادی شەهید بوونیاندا و لە ۳۰ ساڵەی زامی قاسملوو لەسەر بەژنی کوردستان، بەڵێن بێت تا سپێدەی ئامانجەکانی ڕاسان، پێشمەرگە بین بۆ ڕێبازیان.