کوردستان میدیا

یەکشەممە 5ی رێبەندان 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنەماڵەی پێشمەرگەکان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراون

12:27 - 25 بەفرانبار 2720

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بنەماڵەی پێشمەرگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوان و هەڕەشەیان لێ کراوە.

بەپێی زانیارییەکان بنەماڵەی پێشمەرگەکان لە سێ گوندی "تەنگیسەر، مێراو و نییەر" بانگهێشت کراون و بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر لێپێچینەوەیان لێ کراوە.

ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران داوای لە بنەماڵەی پێشمەرگەکان کردووە کە دەبێ کوڕ و کچەکانتان کە لە هێزی پێشمەرگەدا چالاکیی دەکەن بگەڕێننەوە و واز لە پێشمەرگایەتی بێنن.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەستی بە گرتن و بانگهێشتی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستان کردووە.