کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز و هەروەها شەوی یەڵدا شەوی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئاشتی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری گردکشانە، بەبۆنەی شەوی یەڵداوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و دروشمی تایبەت بەو بۆنەیان لەسەر دیوارەکان نووسی.
هاوکات تراکت و پۆستێری تایبەت بەو بۆنەیان لە شوێنەکانی وەک: "بەری پاسگا، بەری قوتابخانە، بازاڕی هەفتانە و نێو گوندی پەسوێ" بڵاو کردەوە.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە چەندین گوندی ناوچەی سەرشیو و بەری بەگزادەی مەریوان، بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانوە کار و چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد.
ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە گوندەکانی: "گومارەلەنگ ، ئیسەوڵێ، سەردۆش و کانی سانان"، تراکت و پۆستێری تایبەت بە ۲٦ی سەرماوەزیان بڵاو کردەوە.
لە بۆکانیش بەبۆنەی شەوی یەڵداوە، تەقەی خۆشییان کردووە.