![](/weney-mallperr/12477.jpg)
كوردستان میدیا: مانگرتنی كرێكارانی واگۆنی پارسی ئه‌راك كه له یه‌ك حه‌وتووی ڕابردووه‌وه له دژكرده‌وه بۆ نه‌دانی مووچه‌كانیان ده‌ستی پێكردبوو، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام بوو. هۆكاری به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ی كرێكاران ڕاگیرانی چالاكی كارخانه و كه‌مته‌رخه‌میی خاوه‌نكاری كارخانه‌كه له دانی مووچه‌ی كرێكارانه. له ئێستادا ئه‌گه‌ر بهدحسێبی خاوه‌نكار به‌رده‌وام بێ قه‌باره‌ی ئه‌و مووچه‌ی كه دواكه‌وتووه زیاتر له ٤ مانگه كه خاوه‌نكار بیانووی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه كه سه‌رچاوه دارییه‌كانیان تووشی كێشه بووه و به‌م پێیه نه‌یتوانیوه مووچه‌ی كرێكاران بدات.
به وته‌ی كرێكارانی واگۆنی پارس، به فه‌رمانی خاوه‌نكار لانیكه‌م ١٠ ڕۆژه كه چالاكی به‌رهه‌مهێنانی كارخانه‌كه به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه و ١١ كه‌س له كرێكاران به هۆی هه‌ندێ هۆكاری ناڕوون له پشت ده‌ركه‌ی كارخانه‌كه‌دا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ڕاگیراون و ماونه‌ته‌وه.
به‌پێی لێدوانه‌كانی كرێكاران، خاوه‌نكار له ڕۆژانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیندا له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندامانی شۆرای ئیسلامیی كارخانه‌وه داوای له كرێكاران كردووه كه ده‌رفه‌تێكی دوو مانگه‌ی بده‌نێ و كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌یان بێنن به‌ڵام كرێكاران بۆ كۆتایی هێنان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان داوای گه‌ره‌نتییان له خاوه‌نكاره‌كه‌یان كردووه كه كۆتایی به كێشه‌كانیان بێنێ و مانگرتنه‌كه‌یان به‌رده‌وام نه‌بێ.