کوردستان میدیا: رێوڕه‌سمی ٢٢ پووشپه‌ڕ، ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاووڕێیانی له واشینگتۆن، به به‌شداریی سه‌دان کوردی دانیشتووی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٣ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، کۆڕیادێک به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور عه‌بدولـڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێیانی، به به‌شداریی سه‌دان که‌س له کوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد.
دواتر نووسه‌ری په‌رتووکی خولياى مه‌رگی قاسملووی کورد، کارۆل پرۆنهۆبێر، وتارێکی سه‌باره‌ت به ژیان و خه‌بات و چۆنیه‌تیی تیرۆری دوکتور قاسملوو پێشکه‌ش کرد.
پاشان پرۆفسۆر ئیڤان ساسچا شیهان له به‌شی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانی زانینگه‌ی بالتیمۆر، له‌سه‌ر پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه و کاریگه‌ریی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌سه‌ر رێژیمی ئیسلامیی ئێران و چۆنیه‌تیی به‌هێزتر کردنی ده‌نگی دژبه‌رانی رێژیمی ئیسلامی له دونیا به‌گشتی و له ئه‌مریکا به‌تایبه‌تی، قسه‌ی کرد.
پاشان رێ‌یان مه‌یرۆ لێکۆڵه‌ری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ته‌له‌فزیۆنی فاکس نیووز، سه‌باره‌ت به رۆڵ و کاریگه‌ریی رێژیمی ئێران له په‌ره‌پێدانی تیرۆریزم و تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی و مه‌ترسیی ئه‌و رێژیمه بۆسه‌ر ئاسایشی ناوچه و جیهان چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد.
له به‌شێکی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا، به‌ڕێز کاترین کامێرۆن به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی رێبه‌ریی مافی مرۆڤ، سه‌باره‌ت به پێشێل کرانی مافی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران به‌گشتی و مافی کوردان به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی ته‌ریک خستنه‌وه‌ی زێده‌تری رێژیمی ئێران و هاریکاریی بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکراسیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و هێنانه‌سه‌رکاری ده‌سه‌ڵاتێکی دێمۆکراتیک دوا و خه‌باتی کورده‌کانی ئێرانی له‌پێناو ئازادی و دێمۆکراسیدا به‌رز نرخاند.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوودا، به‌ڕێز ره‌حیم ره‌شیدی له‌لایه‌ن رێکخراوی ئه‌نجومه‌نی رێبه‌ریی مافی مرۆڤ، سه‌باره‌ت به گرینگیی به‌رز راگرتنی یاد و بیره‌وه‌رییه‌کانی دوکتور قاسملوو و بیر و ئه‌ندیشه‌کانی وه‌کوو رێبه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی و کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و رێبه‌ره له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد قسه‌ی کرد.
دوکتور ئه‌رده‌لان فه‌ره‌جی به نوێنه‌رایه‌تیی رێکخراوی ناوه‌ندی کوردی، سه‌باره‌ت به گرینگیی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریی ئه‌مریکا و به‌شداریی کوردان له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا بۆ به‌شدار بوان دوا.
له نێوئاخنی رێوڕه‌سمه‌که‌دا چه‌ندین گۆرانی و پارچه مووزیکی شۆڕشگێڕانه پێشکه‌ش کران.