کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بودجەی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئێران لە ٢٠ پارێزگای ئێران زیاترە

12:06 - 14 سەرماوەز 2720

لە لایحەی بودجەی ساڵی داهاتوو کە "حەسەن ڕووحانی" ڕادەستی مەجلیسی کردووە؛ تەنیا بودجەی دەنگ و ڕەنگ ڕێژیم هێندەی ٢٠ پارێزگای ئێرانە.

بودجەی ئەمساڵی ئەو ڕێکخراوەی ڕێژیم ٣٥ لەسەد بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو ٢ هەزار و ٦١٩ میلیارد تمەن زیادی کردووە.

لەو بودجەی ساڵی داهاتوودا سەرەڕای ئەوەیکە ڕێژیم خۆی ڕایگەیاندووە ٢٠ میلیارد دۆلار کەمیی هەیە، بەڵام بەشی نیزامی و ناوەندە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیم پشکیان لە بودجە زیاد کراوە.

بودجەی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران ٥٨ لەسەد زیادی کردووە و لە ٢٤ هەزار و ٣٣٥ میلیارد تمەن گەیشتووەتە ٣٨ هەزار و ٥٦٤ میلیارد تمەن.

"مسباحیی موقەدەم" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئابووریی مەجلیسی دەیەم باسی لەوە کردبوو کە بودجەی ساڵی ٩٩ زیاتر لە ٨٠ لەسەد کەمیی هەیە. لە حاڵێکدا ڕێژیمی ئێران کەسریی بودجەی خۆی لە ساڵی ٩٩ی هەتاوی ٣٦.٨ لەسەد ڕاگەیاندبوو، "عەباسی ئاخوندی" یەکێک لە وەزیرانی پێشووی ڕێژیم وتوویەتی، ٧٠ لەسەد کەسریی بودجەیان هەیە.