کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بودجەی ئێران ٢٠ میلیارد دۆلار بەنیسبەت ساڵی ڕابردووەوە کەمیی هەیە

12:00 - 30 خەزەڵوەر 2720

گوشاری گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران،  ئابووریی ئەو وڵاتەی بە شێوەیەک  تووشی قەیران کردووە کە بودجەی ئەمساڵی ڕێژیمی ئێران ٢٠ میلیارد دۆلار بەنیسبەت ساڵی ڕابردووەوە کەمیی هێناوە.

ڕاوێژکاری پێشووی "ڕووحانی" وتوویەتی: "داهاتی دراو لە ساڵی ڕابردوودا ٥٠ میلیارد دۆلار بووە و خەرجی دراو ٧٠ میلیارد دۆلارە، هیچ کەسێک ناتوانێت لەو هەلومەرجەدا ئەو کێشانە چارەسەر بکات و مەجلیس دەبێت بیر لە هەڵگرتنی گەمارۆکان بکاتەوە".

زۆرێک لە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لەسەر ئەوە جەختیان دەکردەوە کە گەمارۆکانی ئامریکا هیچ شوێندانەرییەکی لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە دانەناوە بەڵام لە ئێستادا خۆیان دان بەوەدا دەنێن کە گەمارۆکانی ئامریکا ئابووریی ئێرانی بەتەواوی تووشی قەیران کردووە.