کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بورس دیسانەوە دابەزی

13:50 - 29 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی شەممە لە یەکەمین ڕۆژی حەوتوودا بازاڕی بورس ٩ هەزار و ٦٣٤ یەکە دابەزیوە.

دابەزینی بەرچاوی بورس کاریگەریی لە نرخەکان لە بازاڕدا هەبووە، بە شێوەیەک ٨١ لەسەدی بازاڕ لەگەڵ دابەزینی نرخ بەرەوڕوو بووەتەوە.

"عەلی دێهقان دێهنەوی" سەرۆکی ڕێکخراوی بورس دانی بەوەدا ناوە کە تاڵانی سامانی خەڵک لەلایەن بورسەوە ئەنجام دراوە.

بورس لە ساڵی ٩٩دا گەلێک سەرکەوتنی بەدەست هێنا کە پتر لە ٦٨٠ میلیارد تمەن یارمەتیی دارایی و ئابووریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیرانی داوە.

لەلایەکی دیکەوە "عەبدولناسر هیمەتی" سەرۆکی بانکی ناوەندیی ڕێژیم وتوویەتی، هۆکاری بنەڕەتیی هەڵاوسان لە دوو ساڵی ڕابردوودا چاپی دراوی بێ پشتیوان بووە.