کوردستان میدیا: بوومەلەرزەیەک بە هێزی ٥.٧ ڕیشتەر، پارێزگای خووزستانی هەژاند، ئەم بوومەلەرزەیە بە شێوەیەک بووە کە لە پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیش، هەستی پێکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی بوومەلەرزە نیگاریی ڕێژیم، بوومەلەرزەیەک بە هێزی ٥.٧ ڕیشتەر و قووڵیی ١٧ کیلۆمەتر، پارێزگای "خووزستان" هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند، کە وتراوە ناوەندی ئەو بوومەلەرزەیە، لە نێوان "ئیزە و مەسجد سڵێمانـ"ـدا بووە.
ئەو بوومەلەرزەیە، لە چەند شاری کوردستان و ئێران وەک: "کرماشان، ئیلام، لوڕستان، شاری کورد، هەمەدان، یاسووج، شیراز و ئیسفەهان"، هەستی پێکراوە.
هەواڵە بڵاوکراوەکان باس لەوە دەکەن، کە لە بوومەلەرزەکەی مەسجد سڵێماندا، یەک کەس کوژراوە و ٤ چوار کەسی تر بریندار بوونە، هەروەها بووەتەە هۆی داڕمانی بیناکانی ئەو شارە.