کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بوومەلەرزەی "ئیزمیر"ی تورکیە زیانێکی زۆری گیانی و ماددیی لێکەوتووەتەوە

12:29 - 10 خەزەڵوەر 2720

بەهۆی هاتنی بوومەلەرزە لە شاری "ئیزمیر" لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەست داوە و سەدان کەسیش بریندار بوون.

لەو بوومەلەرزەیەدا ٢٠ باڵەخانە بەتەواوی ڕووخاون و خەڵک بەدوای ئەو کەسانە دەکەون کە کەوتوونەتە ژێر خانووە داڕماوەکانەوە.

ئاژانسی "کارەسات" لە تورکیا ڕایگەیاندووە، هەتا ئێستا  ٨٠٤ کەس بریندار بوونه، دەیان کەس لەلایەن هێزەکانی فریاکەوتنەوە ڕزگار کراون کە بە هەموو کەرەستەیەکی بەردەست بە شوێنیاندا دەگەڕێن.

بەگشتی ١٩٦ پاشلەرزە لە دوای بوومەلەرزە سەرکییەکە کە بە گوڕی ٦.٦ ڕیشتەر ڕوویدا، تۆمار کراون.