
"جیک والیس سیمونز" ڕۆژنامەوان و نووسەر لە بڵاڤۆکی "ئێسپەکتیتر" لە توێژینەوەیەکدا و بە تاوتوێکردنی ڕەوتی دانووستانەکان لە سەردەمی بە دەسەڵات گەیشتنی "جۆ بایدن"، نووسیویەتی کە براوەی ئەم دانووستانانە ڕێژیمی ئێران بووە و دۆڕاوی سەرەکی ڕۆژاواییەکان بوون.
"والیس سیمونز" وتوویەتی: "پاش وتووێژێکی زۆر لەگەڵ دیپلۆماتەکانی ئاگادار لە ڕەوتی دانووستانەکان، بەم ئاکامە گەیشتم کە دانووستانەکانی ساڵی ٢٠٢١ یەکێک لە گەورەترین دۆڕانەکانی ڕۆژاواییەکان بوو کە بوو بەهۆی بەهێزبوونی پێگەی لاوازی ڕێژیمی ئێران بۆ ساڵی ٢٠٢٢".
"والیس سیمونز" پێیوایە کە "ڕابرت مالی" زۆر بە نەرمی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هەڵسوکەوت دەکات و ئامادەیشە کە هەموو جۆرە ئیمتیازێک بە ڕێژیمی ئێران بدات و بە گشتی ڕۆژاواییەکان هاتوون کە ئیمتیاز بدەن، نەک ئیمتیاز وەربگرن.