کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"بۆتیقای جیاواز" لە نووسینی "عادڵ محەممەدپوور" چاپ و بڵاو کرایەوە

12:28 - 16 خاکەلێوه 2722

بەرهەمێکی نوێی "عادڵ محەممەد‌پوور" بە ناوی "بۆتیقای جیاواز" پێکهاتوو لە "کۆمەڵێک وتار، زمان، ڕەخنە و ڕوانگەی ئەدەبی" بە کوردیی سۆرانی چاپ و بڵاو کرایەوە.

"بۆتیقای جیاواز" ڕوانینێکی فەننی و ڕەخنەگرانەیە بۆ شاعیران و دەقە ئەدەبی، هزری و زمانییەکان. ئەم کتێبە سەرجەم دوازدە وتار دەگرێتە خۆی کە هەڵێنجراوی ئەزموونە جیاوازەکانی نووسەرە لە بوارەکانی جۆراوجۆردا کە خوێندەوە و شیکاریی بۆتیقاییان بۆ کراوە.

کتێبی "بۆتیقای جیاواز" لە کاتێکدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە کە بەرهەمێکی دیکەی نووسەر بە ناوی "هۆزانە" بە تازەیی بڵاو بووەتەوە.

بەشێک لە بابەتەکانی "بۆتیقای جیاوا" بریتین لە: "مەولەوی ـ نالی، بۆتیقایەکی ئەدەبیی جیاواز؛ نێزامیی ئەکدەشی و خوێندنەوەی لاپەڕەیەک لە مێژووی کورد؛ مەستوورە و هێژمۆنیی ئەدەبی دەسەڵات؛ ڕەخنە و ڕەخنەی ڕەخنە لەسەر کتێبی تەرح یان ڕەوتناسی شێعری هەورامی لە سەرەتاوە تا هەنووکە؛ بەراوردکاریی ئیستەتیکی و نیشانەیی شێعر و هۆنراوە؛ دیاردەی کۆن و نوێی شێعر و باسێکی نیشانەناسانەی ئەدەبی؛ جیاوازییەکانی نێوان دەقیی زمان".