
لە شاری بۆکان بە هەوڵی چەند مامۆستای دڵسۆز، بۆ پێشوازی لە نەورۆز کتێبی کوردی بۆ منداڵان چاپ دەکرێت و بڵاو دەکرێتەوە.
ئەو کتێبانە کە شێعری چەندین شاعیری کوردیان لەخۆ گرتووە، وەکوو دیاریی نەورۆزانە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە و بێبەرامبەر و بەخۆڕایی پێشکەشی منداڵانی کورد دەکرێت.
ئەرکی لە چاپدانی ئەو کتێبانە لەلایەن مامۆستایان "ب.م" و "س.ن"ـەوە بووە و ئامانج خزمەت بە زمانی کوردی، ڕێزێک بۆ شاعیران و خزمەت بە منداڵانی کوردستانە.