ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان سەردانی گڵکۆی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانیان کرد و بۆ جارێکی دیکە پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.
ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات چوونەتە سەر گڵکۆی شەهید "سەدیق کەدخودا'' ناسراو بە "سەرهەنگ" و بە دانانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، لەسەر درێژەدانی ڕێبازی شەهیدان جەختیان کردووەتەوە.
شەهید "سەدیق" کوڕی مام "ئیبراهیم کەدخودا"ییە و لە ئاوایی "گۆکتەپە"ی قەرەمووسالی لەدایک بووە، پاش شەهیدکرانی هەر لە زێدەکەی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردراوە.