کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات لە تەنگیسەر چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:24 - 16 خاکەلێوه 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییەدا ئاڵای کوردستانیان هەڵ کردووە.

هەروەها لەو چالاکیەدا لە ڕووبەدووی گوندی تەنگیسەر بە شێوەیەکی گەورە ناوی پیرۆزی شەهیدیان بە ئاگر نووسیوە و سەردانی گۆڕی شەهیدانیان کردووە ئاڵای کوردستانیان لەسەر مەزارەکەیان داناوە.