کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:15 - 4 گەلاوێژ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوندەکانی کوردستان بە شێوەی جیاواز چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

تێکۆشەردانی دێموکرات لە قوچان لە شەقامی گشتی و لەسەر دیواری قوتابخانەی "ئەبوزەر" ئاڵای "کوردستانـ"ـیان کێشاوەتەوە.

هەروەها لەو چالاکییەدا دروشمی "ڕێگای قاسملوو درێژەی ھەیە و بژی حیزب دێموکرات" نووسراوە.

هەروەها ڕۆڵەکانی دێموکرات لە سەیرانگای "پردانان" لە پیرانشار ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان کێشاوەتەوە.