
بێئاوی لە شاری بانە کێشەی بۆ خەڵک دروست کردووە و هەتا ئەو ڕادەیە زیادی کردووە کە لە بەشێکی زۆری خەڵکی گوندەکان بە تانکێر ئاو بۆ شار دەبەن و بە خەڵکی دەفرۆشن.
پچڕانی بەردەوامی ئاو و تام و بۆنی ناخۆشی ئاوی شاری "بانە" بووەتە هۆی ئەوەیکە خەڵک تووشی کڕینی ئاو بن.
ئاوی شاری "بانە" چەندین ساڵە پیسە و تام و بۆنیکی ناخۆشی هەیە و خەڵک بە ناچاری بۆ پاک و خاوێنی کەڵکی لێ وەردەگرن و تەنانەت بەشێکی خەڵک ناچارن بۆ خواردنەوەش بەکاری بێنن.
بێئاوی لە "بانە" وەک قەیرانێکی لێ هاتووە و سەرەڕای کڕینی ئاو خەڵک ناچارن بۆ دابینکردنی ئاو لە سەرچاوە سروشتییەکانیش کەڵک وەرگرن.