کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێئاوی لە گوندەکانی پارێزگای ورمێ پەرەی سەندووە

12:35 - 23 بەفرانبار 2721

بێئاوی لە پارێزگای ورمێ سەرەڕای ئەوەیکە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا خەسارێکی زۆری بە بەشی کشتوکاڵ گەیاندووە بەڵکوو بووەتە هۆی ئەوەیکە زۆربەی گوندەکانی پارێزگا لەگەڵ کەمیی ئاوی خوارنەوە بەرەوڕوو ببنەوە.

بە جۆرێک کە لە گوندەکانی ئەو پارێزگایە وەک"گوندەکانی ناوچەی نازلوو، ئەنزەل، کەهریز و قەرەباغی" بەشێک لە هاووڵاتییان بەهۆی بێئاوی ناچارن بۆ شارەکان کۆچ بکەن.

هەروەها لە باشووری پارێزگا، ١٤١ گوندی مەهاباد پێوێستە ئاوی خاوێنی خواردنەوەیان بۆ دابین بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە گوندەکانی ناوچەی "مەحاڵ قەرەقویوونـ"ـی شاری شووت و گوندەکانی بەخشی "ئەرەسـ"ـی پۆلدەشت لە شەو و ڕۆژێکدا تەنیا ٢ کاتژمێر ئاوی خوارنەوەیان هەیە.

پارێزگای ورمێ وەک دووهەمین پارێزگای پڕ ئاو لە ئاستی ئێراندا دێتە ئەژمار بەڵام لە ماوە ساڵانی ڕابردوودا سەرەڕای کەمیی بارینەکان، بێکیفایەتی و سیاسەتی سیستماتیکی بەرپرسانی ڕێژیم لە کوردستان بووەتە هۆی ئەوەیکە هاووڵاتییان لەگەڵ کەمیی ئاو بەروەڕوو ببنەوە.