کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێرلین ڕێژیمی تارانی مەحکووم کرد

11:17 - 11 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: دەوڵەتی ئاڵمان هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئامریکای لەلایەن ئەندامان و لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە مەحکووم کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان، هێرش بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانی لە عێراقی مەحکووم کرد و داوای لە ڕێژیمی ئیران کردووە کە کۆتایی بە سیاسەتی تێکدەرانەی خۆی بهێنێت.

ئاڵمان ڕیژیمی ئێرانی بە تێکدانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا تاوانبار کرد.

بەرپرسانی ئاڵمان، هێرشی میلیشاکانیان بە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیریی عێراق وەسف کردووە.

لە دوای هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئامریکا لە بەغدا، ئامریکا ڕاستەوخۆ ئێرانی بە ڕێکخەری ئەو هێرشە تاوانبار کرد.

"دانڵد ترامپ"، سەرکۆماری ئامریکا وتوویەتی، هەر جۆرە زیانگەیاندن به ناوەندەکانی ئامریکا لە ئەستۆی ئێرانه.

ڕۆژی ڕابردوو ئەندامانی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ئامریکا و ڕیژیمی ئێران لەسەر ئەوەی کە لە ئامریکا تۆڵە دەکاتەوە، پێداگریی کرد.