کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێڕێزیکردن بە گڵکۆی هونەرمەند "محەممەد ماملێ"

11:00 - 20 بەفرانبار 2720

ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، گڵکۆی هونەرمەند "محەممەد ماملێ" لە گردی شاعیران و هونەرمەندانی مەهاباد شێوێندراوە.

ئەو دیاردە دزێو و ناشیرینە دەمێکە لە وڵاتی ئێران بە گشتی و لە کوردستان بەتایبەتی بووەتە باو. کەسانێکی نەفس نزم و بەتاڵ لە بەها مرۆڤایەتییەکان، بێڕێزییان بە گڵکۆی "محەممەد ماملێ" کردووە.

پێشتریش چەندین جار گڵکۆی نەمران، شەهید "سلێمان موعینی"، مامۆستا "هێمن" و مامۆستا "هەژار" بە گولـلە شکێندران یان بە ڕەنگ شێوێندران.

ئەو کەسانەی کە هانا دەبەنە بەر ئەو کارانە، بە ئاشکرا دژایەتیی فەرهەنگ و بەها پیرۆزەکانی گەلی کورد دەکەن.

هونەرمەند "محەممەد ماملێ" ساڵی ١٣٠٤ی هەتاوی لەدایک بووە و ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوی کۆچی دوایی کردووە.