کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێ پارەی بەرۆکی فیدراسیۆنی کوشتی گرتووە

18:53 - 10 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: چارەسەرنەکردنی کێشە ئابوورییەکانی فیدراسیۆی کوشتی، بەشداریکردنی تیمی ناتەواو بۆ کێبەڕکێ جیهانییەکانی بە دواوە دێت.

بەتاڵبوونی خەزێنەکانی فیدراسیۆی کوشتی، بووەتەهۆی ئەوەی کە مودیرانی تیمە ملییەکان  بەهۆی بانگکردنی تیمی بێتواناو ناتەواو بەرپرسایەتی دەرکردنی وەرزشوانان لە ئەستۆ بگرن.

فیدراسیۆنی کوشتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: بەهۆی کێشەماڵی و خەرجیە دوور لە پێشبینییەکانی ئەرز، بلیت وتەداروکانی پێوەندیدار بە بانگهێشتکردن، لەوانەیە تیمی ملی بە تەرکیبێکی تەواوەوە بەشداری کێبەڕکێیەکان نەکات.

لەم پێوەندییەدا ڕەسوڵ خادەم، بەرپرسی فیدراسیۆی کوشی وتوویەتی: "لایەنگەلێک ڕازی نین تیمی ملی بەشداری کێبەڕکی جیهانییەکان بکات. دەڵێن کە وەرزش لە وەبەرایەتییەکانی دەوڵەت نییە، ڕەگەیێنرا کە پارە بە فیدراسیۆنەکان دەدرێت بەڵام لەلایەن بانکی ناوەندییەوە هیچ وەڵامێکمان نادەنەوە".

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە: "بەشداریکردن بە تیمی ناتەواوەوە بەهۆی کێشە ئابوورییەکان، وێنەیەکی نەشیاو و ناشرین لە ئێران لە کۆمەڵگای وەرزشی جیهانییدا پیشان دەدات".

ئەوەیکە جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە کوشتی ئازادی ئێران تەنانەت لە کاتی جەنگی هەشت ساڵەشدا هەرگیز بە تیمی ناتەواوە و بەشداری لە کێبەڕکێ جیهانییەکاندا نەکردووە، کە ئەم باباتە نیشاندەری دۆخی کارەساتباری ئێستای ئابووری ئێرانە.

بەشداریکردنی تیمی ملی بە تیمێکی ناتەواوە لە کێبەڕکێ جیهانییەکاندا لە کاتێکدایە کە کوشتی ئازاد و فەرەنگی ئێران، ئەمساڵ لە کۆی بەشداریکردنی لە هەشت کێبەڕکێی جیهانی و ئاسیایی لە تەمەنە جیاوازەکاندا، توانیویەتی حەفت جامی فارەمانی بەدەست بهێنێت.

گرینگی نەدانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بە بەشی وەرزشی لەو کێشانەیە کە زۆرێک لە وەرزشکارانی ئێران لەگەڵی ڕووبەڕوون، فەرمانی خامنەی بۆ ڕووبەڕوونەبوونەوە لەگەڵ ڕکابەرە ئیسرائیلییەکان هەتا نەبوونی سپۆنسەر و خەرجییە گرانەکانی کەلوپەل و جلوبەرەگی پێویست بۆ وەرزشکاران کە لە زۆرێک لە دۆخەکاندا خۆیان ناچارن ئەم پێداویستییانە دابین بکەن؛ ئیجبارکردنی ژنان و کچان لە پاراستنی حیجاب لە کاتی یاریەکاندا و پێنەدانی بودجەی پێویست بە باشگا وەرزشییەکانی وەرزشوانان لەو هۆکارانەن کە دەبنە ڕێگر لەبەردەم وەرزشکاران  لە درێژەدان بە چالاکییە وەرزشییەکان و بەدەستهێنانی قارەمانییەتی لەم بیاڤەدا.