
بە دوای بێ ئاکامیی ڕێژیم لە ئەنجامی ڕێککەوتنی بەرجام و گەمارۆوە نوێیەکانی وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ی خاکەلێوە ئەو بەیاننامەیەی بڵاو کردووەتەوە و جەختی لەسەر بەردەوامبوون لە بەرنامەی مووشەکی و چالاکییەکانی لە ناوچەدا کردووەتەوە.
هەروەها لەو بەیانییەیەدا سپای پاسداران بە پشتبەستن بە ڕوانگەی دو وڵاتی ڕووسیە و چین لە بەرامبەر وڵاتانی ڕۆژاواییدا وتوویانە، کاربەدەستانی ئامریکایی تووشی دواکەوتوویی بوونە و ناتوانن لێکدانەوەیەکی باشیان لەسەر گۆڕانکارییەکانی جیهان و گۆڕانکاریی "هێز و توانا" لە ڕۆژاوای ئاسیادا هەبێت.
هەڕەشەکانی سپای پاسداران ڕێژیم لە حاڵێکدایە کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش واشنتۆن ڕایگەیاندبوو، مانەوەی سپای پاسداران لە لیستی تێرۆر ڕێگرییەکە بۆ بەرەوپێشچوونی ڕەوتی بەرجام.