ڕۆژی هەینی ٢١ی خەرمانان، دوو یانەی فووتباڵی "هەڵۆی هەورامان" و "لاوانی سەرداری بۆکان" بەبۆنەی ڕێزگرتن لە فیداکاری و گیانبازیی شەهیدانی ژینگە، یارییەکی دۆستانەیان لە پاوە بەڕێوە برد.
لە سەرەتای دەسپێکی ئەو یارییەدا بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان خولەکێک بێدەنگی ڕاگیرا و لەلایەن یانەی "سەرداری بۆکانـ"ـەوە چەپکە گوڵێک پێشکەشی بنەماڵەی شەهیدانی ژینگە کرا.
هەروەها پەیامی یانەی "سەرداری بۆکان" بەوبۆنەوە لەلایەن "ئەنوەر ئەحمەدنژاد" سەرپەرستی یانەکەوە خوێندرایەوە.
لەو یارییەدا "بەختیار ڕەحمانی" یاریزانی لێهاتووی کورد وەکوو وەفایەک بۆ شەهیدانی ژینگە لە بڕگەی دووەمی یارییەکەدا بەشداریی کرد.