کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ٢٦ خەرمانانەوە لە شنۆ و مەهاباد چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:24 - 23 خەرمانان 2720

لە بەرەبەری ٢٦ی خەرمانان ساڵیادی تێرۆرکرانی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، ئەندامانان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە چەند گەڕەک و شەقامێکی "شنۆ و "مەهاباد" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

پێشمەرگەکانی شار لە "مەهاباد" لە گەڕەکەکانی "ئەسحابەی سپی، مەیدانچەی حەسەنزادە، زەوینەکانی شارەداری، بەری شیلانان، بەری مەدرەسە، مەیدانی ئیستقلال، چوارڕێیانی ئیدارەی پۆست، نێو دەنگی و ڕەنگی ڕێژیم، مەحوەتەی مەنگوڕان و زۆربەی قوتابخانەکانی شار" تراکت و پوستێری پەیوەندیدار بە ٢٦ی خەرمانانیان بڵاو کردەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا لە "شنۆ" و گەڕەکی "ئەمیرئاباد" ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ٢٨ـەمین ساڵڤەگەڕی تێرۆرکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لەو چالاکییەدا سەرەڕای بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێر، ئاگادارییان بۆ چەند جاشێک ناردووە و داوایان لێ کردوون کە دەست لە خیانەت هەڵبگرن.