ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕێوڕەسمێکی بە شکۆ لە "جێژنیکان" بۆ ڕێزگرتن لە یادی ساڵوەگەڕی شەهیدانی "ڤییەن" کە بەدەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٦٨ی هەتاوی، تێرۆر کران، بەڕێوە چوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر پەیامی ٢٢ی پووشپەڕ لەلایەن "تەیموور مستەفایی" ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پێشکەش بە بەشداربووانی ئەو ڕێوڕەسمە کرا.
پاشان شێعرێک لەلایەن مامۆستا "بێبەش پیرۆتی" خوێندرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا منداڵانی گرووپی "ئەستێرە" سروودێکیان پێشکەشی ڕێوڕەسمەکە کرد.
هەروەها لەلایەن "ئەیووب مەحموود زادە" پێشمەرگەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان شێعرێکی پیشکەشی ئامادەبووان کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو بۆنەیەدا "عەلی جۆڵا" کادری حیزبی دێموکرات پەخشانێکی پێشکەشی بەشداربووان کرا.
داوتر لەلایەن "شاهۆ ئەحمەدی" ئەندامی یەکیەتیی لاوان، پەیامی ڕێکخراوەکانی ژنان، لاوان و خوێندکاران خوێندرایەوە.
لەو ڕێوڕەسمەدا بڕگەیەک تەرخان کرابوو بۆ سروودێک هەروەها شانۆیەک کە لەلایەن "شاهڕۆخ خوسرەوی" کادری حیزبی دێموکرات ئامادەکاری بۆ کرابوو لەلایەن گرووپی منداڵانی "ئەستێرە" نمایش کرا.
ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی شێعرێک لەلایەن "سارینا ڕەجەبی" کۆتایی پێ هات.