لە شارەکانی کوردستان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
لە بۆکان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە؛ تێکۆشەرانی ڕێگای شەهیدان لە "میراوای بۆکان، شارەکی فەرهەنگیان، قوتابخانەی لەعیا، نێوان شارەک و کولتەپە، مزگەوتی سەر کانییەکان، سێڕای ساڵمەندان، پاڕکی ساحیلی، سێڕای شەهامەت، قوتابخانەی کچانەی "بنت المسد"، چوارڕای شارەداری، خوارەوەی ئاگرکوژێنەوەی قەدیم، حەوزە گەورە، ئاگرکوژێنەوەی میراوا، شەقامی ئەسڵیی جادەی میراوا بۆ مەهاباد، باسکۆڵی ئاشی میراوا، قوتابخانەی "نەجات" مزگەوتی نووری کولتەپە و سێڕای حەمامیان" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.
هەروەها لە شاری بۆکان هێڵی موبایل، هەمڕای ئەوەڵ و ئیرانسێل پچڕاوە و هێڵی ئینتێنرنێتیش زۆە لاوازە و لە زۆر شوێن بە گشتی پچڕاوە.
لەلایەکی دیکەوە ڕێژیم وایفای ماڵاکانی پچڕاندووە و تەنیا تەلەفوونی سابتی نێو ماڵان کار دەکات.
هەروەها تێکۆشەردانی دێموکرات لە "پیرانشار" بەبۆنەی ١٠ خاکەلێوە پەیامێکیان بڵاو کردەوە.