چالاکییەکانی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ٢٨ـەمین ساڵوەگەڕی تێرۆری دوکتور "سادق شەرەفکەندی" بەردەوامە و جارێکی دیکە ئەندامانی حیزب لە شارەکانی سنە و مەریوان شاریان کردە مەکۆی وەفاداری بە ڕێبازی شەهیدان.
لە درێژەی چالاکیی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ساڵڕۆژی تێرۆری میکۆنووس لە شاری مەریوان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو. لەو چالاکییەدا ئەندامانی حیزب، پوستێری تایبەت بە ٢٦ی خەرمانانیان لەنێو کوڵان و شوێنە گشتییەکانی مەریواندا بڵاو کردەوە.
ئەو شوێنانەی مەریوان کە چالاکیی لێ ئەنجام دراوە بریتین لە: "داسێران یەک، داسێران دوو، مووسک دوو، مەیدانی پێشمەرگە، تازاوای پادگان، جادەی تازاوا و گەڕەکی ئێران خودرەو".
هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە سنە بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی ئەمەگداریی خۆیان بە ڕێبازی پرسەروەریی شەهیدان نیشان دا.
ئەوان لەو چالاکییەدا تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٦ی خەرمانانیان لە شوێنە گشتی و گرینگەکانی شاردا بڵاو کردەوە.
ئەو شوێنانەی سنە چالاکیی لێ ئەنجام درابوون بریتین لە: "زانکۆی کوردستان، لەشکەر ٢٨ی ئەرتشی ڕێژیم، فڕۆکەخانە، زانکۆی فەرهەنگییان، زانکۆی ئازادی سنە، دادگای سنە، مەیدانی کاوە، بازاڕچەی زاگرۆس، سپای بەیتولموقەدەس، شارەداریی سنە، مەیدانی ئیقباڵ، مزگەوتی جامێعە، مەیدانی سنەدژ، فەرمانداری، دەفتەری نوێنەری ویلایەت فەقیهی ڕێژیم لە سنە، یاریگای ٢٢ی گوڵان، شەشۆم بەهمەن و زۆربەی شەقام و ڕێگا سەرەکییەکان".
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەردەوامکردنی چالاکییەکانیان بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی تیرۆری شەهید دوکتور "سادق شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی لە ڕێستوورانی میکۆنووس، جینایەتەکانی ڕێژیمی ئێران مەحکووم دەکەن.