ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەشەمه یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن سمینارێکی لە کەمپی "دێگەڵە" ڕێک خست. لەو سمینارەدا بەشێک لە ئەندامانی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات بەشدار بوون.
سەرەتای سمینارەکە بە خوێندنی سروودی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی دەستی پێ کرد.
دواتر "فواد خاکی بەیگی" بە تێروتەسەلی باسی لە ڕۆڵی ژنان لە خەباتی چەکداری و سیاسیدا کرد.
لە بەشێکی دیکەی سمینارەکەدا "ئەوین مستەفازادە" لەسەر ناوڕۆکی ئەو ڕۆژە بۆ بەشدارانی سمینارەکە قسەی کرد.
سمینارەکە بە پرسیار و وڵامی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.