ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە درێژەی کار و چالاکییەکانیاندا بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ڕێبەری بلیمەت و ناوداری گەلی کورد دوکتور ''عەبدولڕەحمان قاسملوو'' و هاوڕێیانی، لە ناوچەی "ئاڵەشینـ"ـی بۆکان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، یاد و ناوی دوکتور "قاسملوو"یان بەرز ڕاگرت.
ڕۆژی ٢٥ی پووشپەڕ، ئەندامانی تێکۆشەری دێموکرات لە گوندی ''برایم ئاوا'' لە ناوچەی ئاڵەشین بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور ''قاسملوو'' بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت ئەو ڕۆژەیان بەرز نرخاند.