
ڕۆژی هەینی ٢٤ی بەفرابناری ١٤٠٠ی هەتاوی، بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە سنووری "باشماخ" و گوندەکانی "نێ و ولەژێر" سەر بە شاری " مەریوان" چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
لەو چالاکییەدا کۆمەڵێک تراکتی پەیوەندیدار بەو بۆنەیەوە لەسەر ڕێگاوبانەکانی سنووری "باشماخ" بڵاو کراوەتەوە و تراکت لە ماشینەکانی ڕێگای ئەو سنوورە دراوە.
لە گوندی "ولەژێر" لەسەر دیواری ماڵەکان بە کێشانەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و نووسینی دروشمی " پیرۆز بێت ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان" ئەو بۆنەیەیان پیرۆز کرد.
هەروەها دیواری ماڵەکانی شارۆچکەی "نێ" بە کیشانەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و نووسینی "قازی یاد و ناوت لە دڵاندا ناسڕێتەوە" زیاتر ڕازابووە.