ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە چالاکییە تەبلیغییەکان بەردەوامن.
لاوانی قارەمان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە "شامات سەر بە شاری مەهاباد لە گوندی "بەفرەوان" چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.
لە شاری "سنه"ی خوێناوی ڕۆڵەکانی پێشەوا لە گوندی "شیان" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لە "شنو" لاوانی دێموکرات بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە: "مزگەوتەکانی سەیداوێ ناسراو به مزگەوتی سووتاو حەزرەتی ئەبووبەکری سدیق، حەزرەتی ئادەم لە ڕەحیم ئاباد، حەزرەتی ئیسماعیل لە سەلیم ئاباد، ئیمام شافعیی ڕەحیم ئاباد، شەقامی پیرانشار، تاچیناوێ، شەهرەکی یاسا، ناوچەی ئەمیرئاباد، کۆڵانی سەیداوێ، کۆڵانەکانی ٤٠ میتری و فەلەکەی ئەسب" چالاکیی بەڕێوە چوو.
لە "نەغەدە" تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی "شاوەلە" بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر گۆڕی شەهیدان پیرۆزبایی ٢ی ڕێبەندانیان کرد. هەروەها لە: "مزگەوتی حاجی خدر، بلالی حەبەشه، شەقامی کووی خەیام پشت تالار نەورۆز، شەقامی کوچەی ٧٨، شەقامی مەیدانی کاویان، شەقامی پیرانشار، پارکی موعەلیم و ١٦ دەزگا".
لە "پیرانشار" قارەمانانی دێموکرات لە گوندی "گەزکەسک، کۆنەلاجان و زێوە" چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە.
لە "پاوه" لاوانی دێموکرات لەگەڵ کۆماری کۆردستان پەیمانیان نوێ کردەوە.