
وەزارەتی نێوخۆی بەحرەین ڕایگەیاند کە گرووپێکی سەر بە ڕێژیمی ئێران کە لە هەوڵی پیلانداڕشتن بۆ کردەوەیەکی تیرۆریستی بوون، دەسبەسەر کردووە.
ئەو وەزارەتخانەیە باسی لەوە کردووە، لە دەسبەسەرکراوان چەک و کەرەستەی تەقینەوە زەوت کراوە کە لە ئێرانەوە بۆیان ڕەوانە کراوە.
هەتا ئێستا بە شێوەی فەرمی ژمارە و ڕەگەزی دەسبەسەرکراوان و چونیەتیی پەیوەندییان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕانەگەیەندراوە.
ڕێژیمی ئێران لە ساڵانی ڕابردوو هەوڵێکی زۆری داوە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ شیعەکانی ئەو وڵاتە پەرە پێ بدات.
وڵاتی بەحرەین هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بە تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانە وەسف دەکات.
پێشتریش بەحرەین چەندین جار کەسانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کە لە هەوڵدا بوون کردەوەی تێرۆریستی ئەنجام بدەن، دەسبەسەر کردبوو.