کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەربوونەوە بۆ نێو ئاو و بێ‌سەروشوێن بوون بەهۆی راوەدوونانی هێزەکانی رێژیم

17:15 - 20 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بەهۆی راوەدوونانی هێزە نیزامییەکانی رێژیم کەوتە نێو چۆمی \'\'زێوکە\'\' و هەنووکە بێ‌سەر و شوێنە.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی \'\'گردە سوور\'\'ی سەربە شارستانی پیرانشار، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٩ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەهۆی راوەدوونانی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کەوتە نێو چۆمی \'\'زێوکە\'\' و هەنووکە هەواڵی زیندووبوون، یان مردنی ئەو هاووڵاتییە بە ناڕوونی ماوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: ئەو هاووڵاتییە لە ترسی هێزەکانی رێژیم کەوتۆتە نێو چۆمەکەوە و ویستوویەتی بەو شێوەیە گیانی خۆی رزگار بکا، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەواڵێکی لێ نییە\'\'.

ناوی ئەو هاووڵاتییە \'\'نەجمەدین سەعیدی\'\' کوڕی رەحیم راگەیەنراو و تەمەنی ٣٠ ساڵ و خاوەنی ژن و منداڵە.