کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی خۆپیشاندانی سەرتاسەریی خانەشینکراوان لە ئێران

19:02 - 28 جۆزەردان 2722

لە درێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەشینکراوان، ژمارەیەکی زۆر لە خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی، ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردان، لە چەندین شاری ئێران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

بەپێی ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە شارەکانی "ئەهواز، بەندەرعەباس، زەنجان، ئابادان و شوشتەر" بەڕێوە چووە.

خانەشینکراوان لەو ناڕەزایەتییە دەربڕینەدا دروشمی وەکوو ''وادە بەسە، سفرەی ئێمە بەتاڵە''، ''دەوڵەتی ئینقلابی، تەنیا دروشمی خاڵی'' و ''ئیدیعاکەری عەداڵەت، خەجاڵەت خەجاڵەتـ''ـیان سەر داوە.

نالەباریی دۆخی بژێویی ژیان، نەبوونی بەڕێوەبەریی کارامەی هاوسانسازیی مووچەکان و بەڕێوەنەچوونی موچەی پەسەندکراوی شورای باڵای کار لە گرینگترین هۆکارەکانی بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوانە باس کراوە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ناڕەزایەتیی بەربڵاو لەلایەن خانەشینکراونی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو و ژمارەیەک لە خانەنشینکراوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کران.

هاوکات ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پیشان دەدات کە ژمارەیەک لە کاسبکار و دووکانداران لە "تاران، یەزد، نوورئاباد، هندیجان" و چەندین شاری دیکە سەبارەت بە دۆخی ئابووری و بەرزبوونەوەی ماڵیاتی کەرتی تایبەت، دووکانەکانی خۆیان داخستووە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە.

بەپێی ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان، لە تاران هێزە ئەمنییەتییەکان و یەگانی تایبەت هێرشیان کردە سەر ناڕازییان و ئەوانیان سەرکوت کردن.

خۆپیشاندانەکان لە ئێران ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر پەرە دەگرن و ڕێژیمی ئێران لە بڕی وڵامدانەوە بە داخوازییەکانی خەڵک، تەنیا ڕێگای سەرکوتی گرتووەتە بەر.