کوردستان میدیا: لە شارەکانی کوردستاندا، چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی ٢٩هەمین ساڵیادی تێرۆری د.قاسملوو بەردەوامن.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی کوردستاندا، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵیادی تێرۆرکردنی د.قاسملوو و هاوڕێیانی بە دەستی تێرۆریستە دیپلۆماتکارەکانی ڕێژیمی ئێران، لە شارەکانی سەقز و سنە چالاکی تەبلیغیان بەڕێوە بردووە.
لەم شوێنانەی شاری سنەدا چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووە:
شەقامەکانی وەکیڵ و مەردۆخ، شارەکی بەهاران و زانکۆی ئازاد
هەروەها لە ناوچەی کوهدەشتی شاری سەقز بە نووسینی دروشمی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووە.