کوردستان میدیا: ڕێبوارانی ڕێبازی شەهیدان و تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی نییەری قارەمانپەروەر یادی شەهیدانی کۆساڵانیان بەرز ڕاگرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات و ڕێبوارانی ڕێبازی پڕسەروەری، شەوی سێشەممە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕ و لە ساڵڕۆژی شەهید بوونی ٣ پێشمەرگەی قارەمانی گەل، شەهیدان ئەکبەر، شاخەوان و شۆڕش مینبەری ژیاننامەی ئەم ٣ قارەمانەی حەماسەی کۆساڵان لە مزگەوتی ئەم گوندەوە بڵاو کرایەوە.
ڕێکەوتی ٥ی پوشپەڕی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی پۆلێک لە پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی کوردستان کە بۆ ڕاپەڕاندنی کۆمەڵێک ئەرکی حیزبی ڕێگای کوردستانیان گرتە بەر، لە داوێنی چیای بەهەیبەتی کۆساڵان و لە نیزیک ئاوایی دوڕوو کەوتنە کەمینی دوژمنانی ئازادی؛ لە یەکەم دەسڕێژی دژیگەلییەکاندا هاوڕێیان شاخەوان و شۆڕش مینبەری سینگی پڕ لە خۆشەویستییان کردە قەڵغانی ئازادی گەل و ڕۆژی دواتریش پێشمەرگەی ڕۆژە سەختەکانی خەبات و بەرخودان مام ئەکبەر مینبەری بە تیری دڵڕەشی پێکرا و تێکەل بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوو.