کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمهێنانی مریشک لە ئێراندا تووشی قەیران بووە

14:05 - 7 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: بە هۆی دابەزینی نەختینە و بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنانی مریشکی گۆشتی ٥٢٠٠ یەکەی بەرهەمهێنەر لەم پێشەیە هاتنەدەر.

ڕۆژی دووشەممە، ٦ی جۆزەردان، ''بروومەند چهارئایین''، جێگری بەرێوەبەری یەکیەتیی گشتی پەلەوەری گۆشتی  باسی لەوە کرد، کە ئێستا لە نێوان ٣ هەتا ٤ هەزار یەکەی بەرهەمهێنانان مریشکی گۆشتی به هۆی ئەوەی کە بەرهەمەکانیان لە چەرخەی ئابووریدا نییە، دەست لەم پیشەیە هەڵ دەگرن.

نابراو وتی: پێشتر لەوە بەپێی ئامارەکان، ژمارەی یەکە بەرهەمهێنەرەکانی مریشکی گۆشتی ٢٠ هەزار و ٥٠٠ یەکە بوو، کە ئێستا تەنیا ١٠ هەزار یەکەی بەرهەمهێنانی چالاک لە بوارەدا هەیە و ئەو ڕەوتە ئەگەر وا بڕواتە پێشەوە مەترسی بۆ ئەم پیشەیە دروست دەبێت.

بروومەند چوارئایین هەروەها وتی: ئێستا سوودی بەرهەمهێنانی هەر کیلۆ مریشکی گۆشتی لە نێوان ١٠ تا ١٢ لەسەدە، کە ئەم سوودە بۆ دڕێژەی پرۆسەی بەرهەمهێنان پێویستە، چونکە ئەگەر بەرهەمهێنەرانی ئەم پیشەیە زەرەربکەن، کە تووشی کێشە دەبین. 

ئەم بارودۆخە وای کردووە، کە ئەگەری نەمانی مریشکیش لە سفرەی هاووڵاتییان لە ئارادا بێت.

 پێشتر چالاکانی ئابووری و بازاڕییان هۆشدارییان دابوو، کە سیاسەتە هەڵە ئابوورییەکانی ڕێژیم دەبێتە هۆی گرانتربوونی نرخی خواردەمەنی و پێداویستییە سەرەتایی و سەرەکییەکانی ژیانی هاووڵاتییان.

لەدوای وەگەڕخستنەوەی گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، دۆخی ئابووری و گوزەرانی خەڵک بە شێوەیەکی زۆر زیاتر لە جاران خراپتر بووە و خەڵکی لە ئێستادا ژیانێکی بژی و مەمرییان هەیە.