کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسانی بریتانیا داوایان لە ئامریکا کردووە کە گەمارۆی زیاتر بخەنە سەر کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران

12:46 - 8 گەلاوێژ 2720

لە دوای سەفەری "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئامریکا بۆ وڵاتی بریتانیا، بەرپرسانی ئەو وڵاتە داوایان لە ئامریکا کردووە کە گەمارۆی زیاتر بخەنە سەر کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران.

"تام تاگندهات" سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارلمانی بریتانیا لە نامەیەکدا بۆ "جیمز کلۆرلی" ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی بریتانیا و وەزیری دەوڵەت لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ڕەخنەی گرتووە لەوەی کە بۆ ناوی هیچ یەک لە فەرماندەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران لەنێو لیستی نوێی گەمارۆکانی بریتانیا لە دژی ٤٩ کەس و ڕێکخراوی ئێرانیدا نەهاتووە.

ئەو نوێنەرەی پارلمانی بریتانیا کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێرانی بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ تاوانبار کردووە.

ناوبراو هەروەها باسی لەوەش کردووە کە ڕێژیمی تاران بە ئامانجی سیاسی شارۆمەندانی دوو ڕەگەزیی دەسبەسەر کردووە.

"تام تاگندهات" لەو نامەیەدا بۆ "جیمز کلۆرلی" نووسیویە، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارلمانی "بریتانیا" گەشبینە بەوەی لە دەوری دواتری گەمارۆکان بۆ سەر ئێران ئەو کەموکۆڕییانە قەرەبوو بکرێتەوە.