کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسانی بەشێک لە قوتابخانەکانی کوردستان گوشاری ماڵییان بۆ سەر بنەماڵەکان هێناوە

11:18 - 26 رێبەندان 2721

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، لە کوردستان بەرپرسانی بەشێک لە قوتابخانەکان فۆڕمێکیان داوە بە قوتابییان بۆ ئەوەی بنەماڵەکانیان یارمەتیی ماڵیان بۆ بنێرن.

بنەماڵەی ئەو قوتابییانە گلەییان لە قوتابخانەکان هەیە و دەڵێن: "بەدەستی داواکاریی ماڵیی قوتابخانەکان وەزاڵە هاتووین و لەو دۆخە نالەبارە ئابوورییەدا ناتوانین یارمەتییان بدەین".

هەروەها ئەو بنەماڵانە باس لەوەش دەکەن کە سەرەڕای ئەوەیکە ماوەی سێ ساڵ قوتابییان بەهۆی گشتگیریی پەتای کۆرۆنا نەچوونەتەوە قوتابخانە و قوتابخانەکان داخراون و لە ئێستاشدا منداڵەکان دوو ڕۆژ جارێ دەچنەوە قوتابخانە و ئەو فۆڕمە داواکارییەکی زیادی و ناڕەوایە.