کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسانی زیندانی ورمێ بێڕێزیی بە بەندکراوان دەکەن

13:08 - 2 رێبەندان 2720

لە درێژەی بێڕێزیکردنەکانی ڕێژیم بە نەتەوەکانی ئێران، ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران ئەمجارە لە زیندان، پایگا و بنکە نیزامییەکانی خۆی بێڕێزی بە تاکەکان دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، دوو کەس لە بەرپرسانی حیفازەتی ئیتلاعاتی زیندانی ورمێ بە ناوەکانی''عەباس مەسعوودی کیا'' و فەرهاد حاجبی'' لەگەڵ بەندکراوانی زیندانی ورمێ هەڵسوکەوتی نەشیاو و ناپەسەندیان هەیە و ئازاری ئەو بەندکراوانە دەدەن.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کردووە کە ئەو دوو کەسە سەرەڕای ئەوەیکە هەڵسوکەوتی نەشیاویان لەگەڵ زیندانییان هەیە، بە هەڵگرتنی چەک لە نێو زیندانیان وەک "کۆڵت" مانۆر لێدەدەن و هەڕەشە و سووکایەتی بە زیندانییان دەکەن.

بەپێی ئەو زانیاریانە کاربەدەستانی ڕێژیم لە زیندانی ورمێ جیا لەوەیکە بێڕێزی بە زیندانیانی کورد دەکەن؛ تەنانەت سەربازەکانی کە کوردن، گاڵتەیان پێ دەکەن.

بەردەوامبوونی ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی خراپ لەگەڵ بەندکراوان لە زیندانەکانی ئێران و هەروەها مانگرتنی زیندانییان بەردەوام، نیگەرانی لێکەوتووەتەوە.

سەرەڕای هۆشداریی ناوەندە مرۆییە نێونەتەوەییەکان، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران هیچ یاسایەکی پەیوەندیدار بە مافی زایندانیان لەبەر چاو ناگرن.