کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بۆ خۆدەربازکردن لە گەندەڵییەکانیان پاساو دەهێننەوە

12:45 - 9 خەرمانان 2721

"میر کازمی" سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی دەسەڵاتی "ئیبراهیم ڕەئیسی"، وتوویەتی: دەسەڵاتی پێشووی "حەسەن ڕوحانی" سەرکۆماری پێشووی ڕێژیمی ئێران لە ٥ مانگی ئەمساڵدا ٥٠ هەزار میلیارد تمەنی لە بانکی ناوەندی قەرز کردووە و لە ئێستادا بووەتە هۆی هەڵاوسان و ئەو سیاسەتە ئابوورییانە هەڵەی دەسەڵاتی "ڕووحانیـ"ـیە.

"حەسەن ڕوحانی" کە ساڵی ٩٢ وەکوو سەرکۆمار هەڵبژێردرا لە هەڵسەنگاندنی هەڵاوسانی ماوەی دەسەڵاتی "ئەحمەدی نژاد" سەرکۆماری پێشووتری ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: "خەتاباری سەرەکیی هەڵاوسانی ٤٢ لەسەدیی دەسەڵاتی پێشوویە کە بەهۆی گەشەی ئابووریی دراو و چاپی ٤٢ هەزار میلیارد تمەن بۆ پڕۆژەی مەسکەنی مێهر هێناویەتییە پێش".

کابینەی "ڕەیسی" ڕەخنەی لەو سیاسەتانەی هەڵاوسان هەیە که دەسەڵاتی ڕووحانی بەدوای خۆی داهێناوە و وێناچێ گرێ کوێرەی ئەو هەڵاوسانە بکاتەوە چوونکە چەندین جار دژایەتی خۆی لەگەڵ دانوستانی بەرجام و FATF کردووە..