کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە "تێکدەر و ئاژاوەگێڕ" دەزانن

11:17 - 9 رەشەمه 2721

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دژبەری نیزام و ئاژاوەگێڕ دەزانن و بۆ ڕێگری لە چالاکیی خەڵک لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەست بۆ داڕشتنی گەڵاڵەی سنووردارکردنی ئینتێرنێت دەبەن.

ئەو هەوڵانەی کە ئەو ڕۆژانە لە مەجلیسی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە سنووردارکردنی ئینتێرنێت دەدرێت ئامانجدارانەن و هەوڵ دەدرێت ئەوەیە تۆمەتی دژبەری لەگەڵ ڕێژیم لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کەمەڵایەتییەکان بدرێت.

چالاکیی خەڵک لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێژیمی نیگەران کردووە و بەرپرسانی ڕێژیم بە چاوی خراپ لە چالاکیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڕوانن و بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکانیان و ڕێگریکردن دەست بۆ وەکارخستن و پەسندکردنی گەڵاڵەی سنووردارکردنی ئینتێرنێت دەبەن.