کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران هۆکاری سەرەکیی گرانی کەلوپەلە خۆراکییەکانن

10:34 - 14 خەزەڵوەر 2720

بەهۆی هەمبارکردن و دەست بەسەرداگرتنی پیواز لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا پیواز زۆر گرانتر ببێت.

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، بەرپرسانی ڕێژیم لە دەشتێکدا دەستیان بەسەر هەزاران تۆن پیوازدا گرتووە و ڕێگە نادەن هەناردەی بازاڕەکان بکرێن.

هەرچەند لە ئێستادا نرخی پیواز لە بازاڕدا زۆر گرانە، بەڵام بەهۆی هەمبارکردنیەوە پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا زۆر گرانتریش ببێت.

نەبوونی چاوەدێری و بەڕێوەبەرییەکی دروست و هەبوونی گەندەڵی لەنێو سیستەمی ئابووریی ڕێژیمی ئێراندا، هەموو بازاڕ دەکەوێتە دەست چەند مافیا و کاربەدەستێکی ڕێژیم و ئەوەش هۆکاری گرانی و چوونەسەرەوەی نرخی کەلوپەلە خۆراکییەکانە لە ئێران.