کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسانی ڕێژیم دانیان بە نەمانی ڕەواییان لەنێو خەڵكدا ناوە

12:35 - 30 خاکەلێوه 2721

ڕێژیم لە نەمانی ڕەوایی خۆی لەنێو خەڵکدا ئاگادارە و بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە بە نیگەرانییەوە باس لە ساردبوونی دۆخی بەناو هەڵبژاردنەکانیان دەکەن.

"مەحموود سادقی" نوێنەری پێشووی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: "تەنووری هەڵبژاردنەکانی ١٤٠٠ ساردە و بەشداریی خەڵک کەمتر لە ٢٥ لەسەد دەبێت".

ئەوە لە حاڵێکدایە کە دەوری پێشووی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمیش، ڕێژەی کەمتر لە ٢٥ لەسەد بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا کرد و ئەمە پیشان دەدات کە ئەو ڕێژیمە ڕەوایی نییە و بە زۆرەملێ بەسەر خەڵکدا حکوومەت دەکات.

ڕێژیمی ئێران ڕەوایی لەنێو خەڵکدا نەماوە و هەتا ئێستاش بە دروستکردنی قەیرانە یەک لە دوای یەکەکان هەوڵی داوە ڕێژیمەکەی لەسەر پێ ڕابگرێت.

ڕێژیمی ئێران هەموو جارێک لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بۆ ئەوەی ڕەواییەکی درۆ لە خۆی پیشان بدات دەستوپەیوەندییەکانی خۆی و ڕێژەیەکیش لە خەڵک بە هەڕەشە دەنێرێتە سەر سندووقەکانی دەنگدان.