کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا: ئێران دەبێت دەست لە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی دراوسێ هەڵبگرێت

17:45 - 10 خەزەڵوەر 2720

"جەیمز کلۆرلی" سیاسەتمەدار و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا بە ئاماژەدان بە شەڕی یەمەن ڕایگەیاندووە: "وڵاتەکەی خوازیاری دەستێوەرنەدانی ئێرانە لە کاروباری دەرەوەی وڵاتانی دراوسێیەتی لە ناوچەکە".

"کلۆرلی" لە وتوێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئەلشەرقولئەوسەتـ"ـدا وتوویەتی: "بریتانیا چاوەڕوانیی لە ئێران هەیە لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆیدا ڕۆڵی دراوسێیەکی باش و شایستە بگێڕێت".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە وتووێژەکەی خۆیدا باسی لەوە کردووە، "دەستپێڕاگەیشتن بە ڕێگە چارەیەکی چارەنووسسازی نیزامی لە یەمەن بی ئاکام ماوەتەوە و ناوبراو جەختی لەوە کردەوە بریتانیا لایەنەکانی دەرگیر لەو شەڕە هان دەدات کە بە ڕوانگەی ئەرێنییەوە بڕواننە وتووێژەکان لەژێر پشتیوانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان".